د.بینایی كامه‌ران پسپۆڕی خۆراك له فه‌یسبوكی خۆی جۆرێكی شه‌ربه‌تی ئاماژه پێكردووه كه به‌رگری له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌توانیت خۆت له ماڵه‌وه دروستی بكه‌یت. د.بینایی رایگه‌یاندووه: ئه‌م شه‌ربه‌ته گرنگه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و بۆ زوو چاكبوونه‌وه له په‌تای وه‌رزی و هه‌وكردنی قوڕگ و سیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆس یان به‌كتریا. پێویستییه‌كان: (2 لیمۆ بێ توێكڵ، له‌تێك پرته‌قاڵ به توێكڵه‌وه، 3 دانه سیر "ده‌توانرێ تێینه‌كرێت"، پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیلی گه‌وره، 1 سێوی سه‌وز یان 1 گێزه‌ر "یان هه‌ردووكی)، له‌تێك بیبه‌ری سوور یان سه‌وز "شیرین"1 كه‌وچك چا زه‌رده‌چه‌وه‌ی تازه هاڕراو و نیو كه‌وچك دارچینی "ده‌توانرێ تێینه‌كرێت" 1 په‌رداخ ئاو "یان زیاتر" ی گوڵ برۆكۆلی یان كه‌مێك جه‌رجیر "ده‌توانرێ تێینه‌كرێت" *پێكهاته‌كان پاكبكرێن و وردبكرێن و بكرێنه ناو عه‌ساره‌وه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌داو بكرێت به شه‌ربه‌ت و بخورێته‌وه، هه‌ركاتێك بێت به‌یانی عه‌سر یا شه‌و. ئه‌و پزیشكه روونیشیده‌كاته‌وه، ئه‌م شه‌ربه‌ته بۆ رێگریكردن و زوو چاكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵامه‌ت سوودی زۆره‌و ڕۆژی 1-2 جار بخورێته‌وه رۆژانه. هه‌روه‌ها بۆ منداڵ له دوای 5 ساڵ ڕۆژی 1 جار. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure