9/9/2020 04:03 PM

ئامانجم شکاندنی تۆمارەکانە

شەوی رابردو لە میانەی یارییەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەچو، كە لە یارییەكانی كۆمەڵەی "A3" هەڵبژاردەی سوید لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی پورتوگالی كرد و یارییەكەشی بە دو گۆڵی بێ وەڵام پێ دۆڕاند هەردو گۆڵەكەش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریكرد.
بە تۆماركردنی ئەو دو گۆڵە كریستیانۆ توانی بەربەستی گۆڵی ژمارە 100 تێپەڕێنێت، لەو بارییەوە ئەو یاریزانە وتی "دڵخۆشم بەوەی كەتوانیم بەربەستی تۆماركردنی 100 گۆڵ لەگەڵ پورتوگال تێپەرێنم، ئەوەی زیاتر دڵخۆشم دەكات بردنەوە بو لە یارییەكەدا"
ئەو یاریزانە وتیشی "ئێستا ئامانجم شکاندنی ژمارەى پێوانەییە، هەرچەندە بە پەرۆش نیم بۆ ئەوە، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو بۆ ریکۆردەکان دەچین، ژمارەكان خۆیان دێن".
كریستیانۆ لە كۆتایدا وتی "بەهۆی بونی كێشەیەكی بچوك لە پەنجەی قاچمدا نەمتوانی بەشداری یاریی رابردو بكەم، بەڵام زۆر دڵخۆشم بە یاریکردن لەگەڵ هاورێکانمدا لەم یارییەدا، چونكە ئێمە خاوەنی تیمێكی باشین"
كریستیانۆ تەنها پێویستی بە 8 گۆڵە بۆ ئەوەی ژمارەكەی لەگەڵ عەلی دایی ئێرانی یەكسانبكاتەوە كە خاوەنی 109 گۆڵە بۆ هەڵبژاردەكەی و تاكە یاریزانە كە زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی تۆماركردوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved