9/9/2020 04:05 PM

ئەم رەفتارانە نابێ چاوپۆشیان لێ بکرێت

رەفتاری منداڵان زۆرکات بەوشێوەیە نییە کە گەورەکەیان دەیانەوێت، هەندێک لە رەفتارەکان ئاسایین و پێویست بە نیگەرانی ناکات، بەڵام بەو واتایە نایەت تەواوی رەفتارەکانی فەرامۆش بکەیت، ماڵپەڕی Super Mama حەوت هه‌ڵسوکەوتی منداڵانی بڵاوکردوەتەوە کە نابێت پشتگوێ بخرێن، دەبێت بەزویی چارەسەر بکرێن و بۆیان راستبکرێتەوە.

*ئیرەیی بردن بە خوشک یان براکەی.
*دزیکردن، تەنانەت بۆ شیرینیەکانی ماڵەوەش.
*رێزنەگرتنی دایک و باوک و کەسانی گەورە.
*درۆکردن و شاردنەوەی راستیەکان.
*پشتگوێخستنی هەڵەکانی خۆی.
*یارمەتینەدانی کەسانی دیکە.
*دوبارەکردنەوەی داواکاریەکانی زیاتر لە یەکجار.

 

سەرچاوە: babygaga

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved