د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له فه‌یسبوكی خۆی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گرنگی زینك بۆ گه‌شه‌و ته‌ندروستی منداڵ هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی كه‌می مادده‌ی زینك و گرنگترین سه‌رچاوه خۆراكییه‌كان. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زینك یه‌كێكه له كانزا گرنگه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان چونكه: 1-رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له گه‌شه‌ی منداڵ و مێرمنداڵان له باڵا‌و كێش و گه‌شه‌ی ئێسقان و گه‌شه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ. 2-خێراكردنی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست، بۆیه به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی پێست و سووتاوی و حه‌ساسیه‌ت و ئه‌كزیماو زیبكه‌و سوربوونه‌وه‌و سوتاوی به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه. 3-زۆر به‌سووده بۆ خانمانی دووگیان بۆ گه‌شه‌ی كۆرپه‌و ڕێگریكردن له نه‌خۆشی بۆماوه‌یی و له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ی كۆرپه. 4-ڕۆڵی هه‌یه له كارلێكی ناوخانهكان و ڕاگرتنی ئاستی شه‌كر له خوێن. 5-به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش. 6-یارمه‌تی ڤیتامین ئه‌ی ده‌دات له پێكهانی توێژاڵی میلانین له چاو كه زۆر گرنگه بۆ بینین. 7-زیاتر له 200 ئه‌نزیم هه‌یه له‌ناو جه‌سته كه پێویستیان به زینكه تا به باشی كاربكه‌ن. سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی كه‌می مادده‌ی زینك له منداڵاندا ئه‌و پزیشكه به چه‌ند خاڵێك دیاریكردووه كه بریتین له: 1-دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ له كێش و باڵا‌و توانای فێربوون و...هتد. 2-بێهێزی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زوو زوو نه‌خۆشكه‌وتن و دووباره‌بوونه‌وه‌ی په‌تاو هه‌ڵامه‌ت. 3-كه‌می ئیشتیهاو كه‌می كێش. 4-بێهێزی توانای بۆنكردن و تامكردن. 5-دابه‌زینی ئاستی بینین له شه‌ودا. 6-خه‌مۆكی و دڵته‌نگی له منداڵاندا. هه‌روه‌ها د.كامه‌ران گرنگترین سه‌رچاوه خۆراكییهكانیشی به چه‌ند خاڵێك ڕونكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: 1-گۆشتی مه‌ڕو مانگا‌و قه‌ل. 2-سپێناخ و دومه‌ڵان. 3-نیسك و نۆك و پاقله‌مه‌نیه‌كان. 4-ناوكی كه‌تان و شووتی و كوله‌كه‌و ده‌نك و زه‌یتی شمڵی. 5-فه‌ریكه‌نۆك، مزره‌سێو، هه‌رمێ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز، ئۆڤۆگادۆ. 6-هێلكه‌و شیر. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure