10/9/2020 05:59 PM

سەرەڕای پشوو له راهێنان بەردەوامن

لیۆنێل مێسی، کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە و پشوو وەرناگرێت.
بەبڕیاری رۆناڵد کۆمان، راهێنەری یانەکە ئەمڕۆ پشوو بە یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا دراوە و هیچ راهێنانێک ئەنجامنادەن، بەڵام مێسی، بوسکێتس، لینگلێت و گریزمان هەر چوونەتە کۆمەڵگەی وەرزشی یانەکە و راهێنانەکانیان ئەنجامداوە.
میدیای ئیسپانیا دەڵێت، تێگەیشتنێکی باش لە مەشقەکانی یانەکەدا دەبیندرێت، هەموو یاریزانەکان بەپابەندییەکی زۆرەوە راهێنانەکانیان ئەنجامدەدەن، رۆناڵد کۆمانی راهێنەر، داوای لە یاریزانەکانی کردووە، بە یاریزانەکان گوتوو دەبێت زۆربەباشی پابەند بن، کە لەسەردەمی کیکێ سیتێن و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بەو شێوەیە نەبوو.
میدیای ئیسپانیا ستایشی ئامادەبوونی مێسی و یاریزانەکانی دیکە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆدا دەکات، سەرەرای ئەوەی کە یانەکە پشووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە، یاریزانەکان بە شێوازی کارکردنی کۆمان رازین.
مێسی سێ یەکەی مەشقیی لە یانەی بارسێلۆنا ئەنجامداوە، دوو مەشقی یەکەمی بە تەنیا بووە و دوێنێش بەشداریی لە یەکەم مەشقی بە کۆمەڵی یانەکەدا کرد.
بارسێلۆنا خۆی بۆ وەرزی نوێی لالیگا ئامادەدەکات، یەکەم یاریی یانەکە رۆژی 27ـی ئەم مانگە دەبێت بەرامبەر یانەی ڤیاریال، کە گەڕی یەکەمی خولەکە یانەکە بەرامبەر ئێلچی یارییدەکات، بەڵام یارییەکەی بەهۆی درەنگ تەواوبوونی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دواخراوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved