10/9/2020 06:00 PM

نیشانەکانی خەیانەت له پیاواندا

بە گشتی لە هەمو وڵاتێکدا خیانەت له پەیوەندییه خێزانی و خۆشەویستییەکاندا بەدیدەکرێت و بە هۆکارێکی سەرەکی هه‌ڵوەشانەوە خێزان و پەیوەندییەکان دادەنرێت. ئەم دیاردەیه زۆر جار لە لایەن کەسی خەیانەت لێکراوەوە( که زیاتر ژنانن) سەرپۆش دەکرێ و باسی لێوە ناکرێ. لەگەڵ ئەوەدا هەندێک لەو چینە واته ژنان پێشوەختە ناتوانن نیشانەکانی ئەم کارە نەشیاوە له بەرامبەرەکەیاندا بدۆزنەوە و بیناسن هەر بۆیه لەم بابەتەدا بەشێک له دەرکەوتەکانی خەیانەت له پیاواندا دەخەینە روو.

*تۆ بە کەسانی دیکە بەراورد دەکات.
*چیتر هەستەکانی دەرناخات  و ساردتر لە جاران رەفتار دەکات.
*کاتت لەگەڵدا بەسەر نابات، هەمیشە سەرقاڵ دەردەکەوێت.
*کاتێک گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەیت بەشێوازێکی زبر وەڵام دەداتەوە تەنها بۆئەوەی دوبارە پرسیاری لێنەکەیتەوە.
*زیاتر بایەخ بەخۆی دەدات، وەکو ئەوەی وەرزشدەکات، بایەخ بە لەشولار و شێوازی دەرکەوتنی دەدات.
*گفتوگۆت لەگەڵ ناکات، دەربارەی داهاتو لەگەڵت نادوێت.
*لە هاوڕێکانت و خێزانەکەت دوردەکەوێتەوە.
*مۆبایلەکەی دەشارێتەوە، کاتێک دەست لە مۆبایلەکەی دەدەیت هاواردەکات و کاردانەوەکانی ئاسایی نین.
*لە هەندێک کەسدا پێچەوانە دەبێتەوە، گوڵت بۆ دەکڕێت لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبوە، زۆر نەرم رەفتار دەکات بۆئەوەی هەستی پێنەکرێت.
*هەستی پێدەکەیت و گومانی لێدەکەیت

 

سەرچاوە: verywellmind
خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved