10/9/2020 06:03 PM

تێکەڵەیەکی باش بۆ بەهێزکردنی قژ

هه‌ڵوەرینی قژ یەکێکە لە گرفتە باوەکان کە دەبێتە هۆی تەنکبوونی قژ و بێ جیاوازی روبەڕوی پیاوان و ژنان دەبێتەوە و  بەداخەوە زۆرکات دۆخی دەروونیی کەسەکە توشی ئاڵۆزی و  ناجێگیری دەکاتەوە. ئەو ماددە کافایینەی لە قاوەدا هەیە یارمەتی چالاکبوونی سووڕی خوێن دەدات لە پێستی سەردا و هۆکارە بۆ پڕبونی قژ و زوو درێژبونەوەی، هەروەها قژ نەرمدەکاتەوە.

پێکهاتەکان:
2 کەوچک قاوەی هاڕاو
2 کەوچک زەیتی گوێزهند
4 کەوچک ماست
1 کوپ ئاو

قاوەکە بکوڵێنە و دایبنێ تا سارد دەبێتەوە، دواتر زەیت و ماستەکەی تێبکە تا وەکو تێکەڵیەکی لێدێت و بیدە لە قژ و پێستی سەرت و بۆ ماوەی 3 بۆ 4 خولەک مەساجی پێبکە. دواتر دایپۆشە بۆ 20-30 خولەک، ئینجا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. هەوڵ بدەهەفتەی 2-3 جار ئەم کارە دوبارەی بکەیتەوە

 

سەرچاوە: standardmedia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved