10/9/2020 06:04 PM

نیشانەکانی گرنگی نەدان بە خۆت

سەرقاڵییەکانی ژیانی سەردەم زۆر جار وا دەکات خۆمان لە یاد بکەین و گرنگی بە خۆمان و پێداویستییەکانمان نەدەین. هەر لە کڕینی جلوبەرگەوە هەتا سەردانی پزیشک بە مەبەستی پشکنینی گشتیی جەستە و شتی لەم چەشنە. ئەم دۆخە بە هیچ  شێوەیەک گونجاو نییە و ئەگەر هەر کام لەو ئاماژانەی خوارەوەتان بینی، هەوڵ بدەن بە خۆتان و ستایلی ژیانتاندا بچنەوە، بەر لەوە کارەساتی گەورە روو بدات.

*زۆرینەی کاتەکان نەخۆش دەکەویت، سیستمی بەرگری جەستەت لاوازە.
*هەمیشە ماندویت و ئارەزوت لە کردنی هیچ چالاکیەک نییە.
*زۆرینەی کاتەکان یادەوەریت لاوازە و درەنگ شتەکانت بەبیردێتەوە.
*هەمیشە سترێس و دودڵیت.
*بە درێژایی رۆژ خەواڵویت.
*بەردەوام ئازاری ماسولکەکانت هەیە.
*پێستت زۆر وشکە، هەروەها ماندوێتی بە روخسارتەوە دیارە.
*خۆت پشتگوێ خستوە و بە کەمی سەردانی پزیشک دەکەیت.
*بەردەوام کەسانی دیکە لە پێش خۆت دادەنێیت، پێویستیەکانی خۆت پشتگوێ دەخەیت.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved