10/9/2020 06:07 PM

دەمامکەکانی ئەپڵ

ئەپڵ بۆ برەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوو دەمامکی نوێی بەرهەم هێناوە بۆ ئەوەی کارمەندانی کۆمپانیا و فرۆشگەکان له ئەگەری تووشبوون به کۆڤید-19 پارێزراو بن.
ئەپڵ ئەم دەمامکه نوێیانەی به ناوەکانی Apple Face Mask و Apple ClearMaskــەوە بەرهەم هێناوە که جۆری یەکەمیان لە سێ توێژ پێکهاتووە و بەر به تۆز و هەوای ژەهراوی دەگرێ. هەرورها بەکارهێنەران دەتوانن 5 جار ئەم دەمکه بشۆن و دوبارە بەکاری بهێننەوە.
جۆری دووەم یەکەم دەمامکی تایبەت به ژووری نەشتەرگەرییه که مۆڵەتی له رێکخراوەی تەندروستیی جیهانی وەرگرتووە. ئەم بەرهەمە رواڵەتێکی روونی هەیه و روخساری کەسەکان ناشارێتەوە و کەوابوو بۆ ئەو کەسانەی نابیستن یان کەم دەبیستن زۆر گونجاوە.
جۆری یەکەمی ئەم دەمامکانه لەلایەن خودی ئەپڵەوە بەرهەم هاتووە، بەڵام جۆری دووهەمی به هاوکاری لەگەڵ زانکۆی Gallaudet دیزاین کردووە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بازرگانی زۆری شوێن داناوە. زۆرینەی کۆمپانیاکان ناچارن کارمەندەکانیان خانەنشین بکەن و له ماڵەوە دەوام بکەن. کەوابوو بەرهەمهێنانی دەمامک بۆ ئەم هێزی کارە گرنگییەکی زۆری هەیه و دەبێ سەرنجی تایبەتی بدەنێ.

 

سەرچاوە: mashable

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved