12/9/2020 02:06 PM

فیفا 21 ئەستێرەکەی ئینتەری تووڕە کردووە

بەپێی هەواڵەکان، یاریی خۆشەویستی فیفا 21 بڕیارە لە 6ـی ئۆکتۆبەردا بێتە ناو بازاڕەوە و زۆر کەس هەر لە ئێستاوە چاوەڕێی پەردەلادان لەم یارییە ڤیدیۆییەن. وەکوو نەریتی هەموو ساڵێک، کۆمپانیای "EA SPORTS" کەمێک بەر لەوەی پەردە لەسەر یارییەکە لادرێت، ژمارە و خاڵی یاریزانەکان بڵاو دەکاتەوە.
لیۆنەل میسی وەکوو ساڵی رابردوو زیاترین خاڵی لە ناو یاریزاندا دەستەبەر کرد بەڵام بابەتی جێی سەرنج ژمارەی خاڵەکانی رۆمێلۆ لۆکاکۆی یاریزانی بەڵجیکایی یانەی ئینتەرمیلانە کە 85ـە. ئەم یاریزانە لای وایە غەدری لێکراوە. هەندێک یاریزان بۆ نموونە "چیرۆ ئیمۆبیلە" و "جیمی واردی" لە مەستر گۆڵی لیگی ئیتاڵیان ژمارەی 86یان هەیە بەڵام لۆکاکۆ کە لە وەرزی داهاتوودا 33 گۆڵی بۆ ئینتەر تۆمار کردووە یەک خاڵ لەوان کەمترە.
لۆکاکۆ دژکردەوەی بۆ ئەم بابەتە بووە و لە تویتەرەکەیدا نووسی: "وەرن راستگۆ بین. فیفا بەم خاڵانە هیچ ئامانجێکی نەبووە جگە لەوەی ببێتە هۆی گلەیی و گازندەی یازیزانان و لەم رێگایەوە ریکلامێکیشی بۆخۆی کردبێت. لەمە خراپترمان نییە، من شایانی ژمارەیەکی زیاتر بووم".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved