12/9/2020 02:13 PM

ئەو ئاپڵیکەیشنانەی شەحنی مۆبایل زوو تەواو ئەکەن

یەکێک لە هۆکارەکانی زوو تەواوبوونی شەحنی مۆبایل بوونی هەندێک ئاپڵیکەیشنە. بەشێک لەم ئاپڵیکەیشنانە تەنانەت کاتێک بەکاریشیان ناهێنن هەروا چالاکن و شەحنی مۆبایلەکە تەواو دەکەن. لەم بابەتەدا هەندێک لەم ئاپڵیکەیشنانە دەناسێنین.

سناپ چات
یەکێک لە خۆشەویستترین ئاپڵیکەیشنە ئەندرۆیدییەکان کە فیلتەرێکی زۆری بۆ وێنە و ڤیدیۆ گرتن هەیە سناپ چاتە. بەداخەوە ئەم بەرنامەیە بەردەوام چالاکە شەحنی مۆبایلەکە بەکار دێنێت. باشترین کار ئەوەیە کە ئەم ئاپڵیکەیشنە لە مۆبایکەتان بسڕنەوە؛ بەڵام ئەگەر حەز دەکەن رایگرن واباشە حاڵەتی سەفەر یان Travel Mode لە بەشی رێکخستنی ئەم ئەم ئاپڵکەشنەدا چالاک بکەن بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانتان لەم بەرنامەیەدا ئاپلۆد نەبن.

ئاپڵیکەیشنە هەواڵنێرییەکان

ئەم جۆرە ئاپڵیکەیشنانە بۆ نموونە BBC و VOA و ئەوانە بە جۆرێک دیزاین کراون کە هەمیشە چالاک بن بۆ ئەوەی بەردەوام هەواڵی نوێ بێتە ناویان و بەکارهێنەران کەڵکی لێ وەرگرن. واباشە ئەم بەرنامانە لە مۆبایلەکەتان بسڕنەوە و بۆ ئاگاداری لە هەواڵەکان سەردانی ماڵپەڕەکان بکەن.

فەیسبووک و مەسنجەر

فەیسبووک یەکێک لەو ئاپڵیکەیشنانەیە کە زیاترین شەحنی مۆبایل بەکار دێنێت. مەسنجری فەیسبووکیش شەحنی مۆبای زوو تەواو دەکات. چونکە ئەم ئاپڵیکەیشنە دەستی بە زۆر شوێنی مۆبایلەکە دەگات و بەردەوام چالاکی هەیە. فەیسبووک هەوڵی داوە بە دیزاین کردنی وەشانی نوێ لەم ئاپڵیکەیشنە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، بۆ نموونە لە هەندێکیاندا پەیوەندیی ڤیدۆیی سڕدراوەتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved