چه‌ندین رۆژه ئاگرێكی گه‌وره له دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون و به ده‌یان كه‌سی تر به‌هۆی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌وه ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و ژماره‌یه‌كی تر له ناوچه‌كانیان گیریان خواردووه. تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه. كه‌شناسی ویلایه‌تی كالیفۆرنیاش ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی دوكه‌ڵی زۆری ئاگره‌كه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدا پیسبووه. خاك - سكای نیوز العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure