به وته‌ی ئارایشتكاران، له كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌یت قژت ره‌نگ بكه‌یت، سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئارایشتگا بكه بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییت بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ره‌نگه‌ی كه هه‌ڵتبژاردووه، چونكه ره‌نگی قژ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی ده‌موچاو بگونجێت و هه‌روه‌ها ره‌نگی چاو و برۆكانت ده‌ربخات. ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار قژیان ره‌نگ ده‌كه‌ن پێویسته له ئارایشتگا بیكه‌ن نه‌ك خۆیان چونكه ده‌رمانی ره‌نگكردنی قژ زۆر به‌هێزه، گه‌ر زانیاریت له باره‌ی نه‌بێت ئه‌وا زیان به ته‌ندروستی قژ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌یسوتێنێت. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه رۆژێك پێش ره‌نگكردنی قژت (ماسك) به‌كاربهێنیت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دوای ره‌نگكردنی قژت گرنگی به به‌كارهێنانی شامپۆ بده له‌سه‌ر قژی ره‌نگكراو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی قژت بپارێزیت و ره‌نگه‌كه‌ش جوان ده‌ربكه‌وێت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure