13/9/2020 01:18 PM

هێرشبەری ترسنۆکم ناوێ

ژۆزە مۆرینهۆی راهێنەری تۆتنهام بەشوێن کڕینی هێرشبەری نوێوەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بۆ ئەوەی هێرشبەرەکانی ئێستای تۆتنهام واتە "هاری کین" و "سۆن هیۆنگ مین" لەگەڵ رکابەری لە پۆستەکانی خۆیاندا رووبەڕوو ببنەوە. بەڵام مۆرینهۆ هۆشداری داەوەتە بەربژێرەکانی کڕینی یاریزان لەلایەن تۆتنهامەوە و گوتوویەتی هێرشبەرێک کە لە رکابەرایەتی بترسێت لەم یانەیەدا هیچ جێیەکی نییە.
مۆرینهۆ حەزی لەوەیە تا بەر لەوەی پەنجەرەی مێرکاتۆ دابخرێت هێرشبەرێک بکڕێت. ماوەیەک لەمەوبەر راگەیەندرا کە "پاتسۆن داکا"ـی هێرشبەری یانەی سالزبۆرگ خۆی لە پەیوەستبوون بە تۆتنهام پاراستووە و وڵامی نەرێنی بەم یانەیە داوەتەوە.
رۆژنامەی "میرر" لەو بارەیەوە لەگەڵ مۆرینهۆ وتووێژی کردووە و مۆرینهۆش گوتوویەتی: "ئەگەر هێرشبەرێک لە پەیوەستبوون بە تۆتنهام بترسێت پێویست نییە بێتە ناو ریزەکانی ئێمەوە."
مۆرینهۆ لەدرێژەدا گوتی: "ئەگەر هێرشبەرێک بڵێ نامهەوێ بچمە ناو تۆتنهامەوە چون حەز ناکەم لە یانەیەکدا کە "هاری کین" و "شۆن" و "لۆکاس مۆرا"ـی تێدایە رکابەری بکەم، وڵامی ئەوەیە: خواحافیز".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved