ئه‌م كتێبه له نووسینی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیانه. نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا باس له چه‌ند ساڵ خزمه‌تكردن له‌و سنووره ده‌كات و ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌و كتێبه ئه‌وه‌یه كه ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنی له كه‌رت حكومه‌ت و له پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به نووسین و له‌ڕێگه‌ی كتێبه‌وه بخاته‌ڕوو، چ به لایه‌نی به‌هێزو چ به لایه‌نی لاوازه‌وه و هیوا ده‌خوازێت كه ببێت به وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان دێن و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌و توێژه‌رو ئه‌كادیمیستانه‌ی له بواره جیاجیاكان سه‌رقاڵی كاری توێژینه‌وه و به دواداچوونن. باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان و گه‌ل و نیشتمان پێشكه‌شی كردووه‌و له ده‌ستی هاتووه به هه‌موو لایه‌ك ئاشنابكات. ده‌یه‌وێت ده‌ریبخات چۆن و چی كردووه‌و پێویستبووه چیتر بكات و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت پێینه‌كراوه. ناوی كتێب/ له پێناو گه‌رمیاندا ناوی نووسه‌ر/ سه‌ڵاح كوێخا بابه‌ت/ دۆكیۆمێنتاری دیزاین/ لاوان ئه‌حمه‌د نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م ساڵی چاپ/2020 تیراژ/ 1000 دانه چاپخانه/ چاپخانه‌ی كه‌مال خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure