14/9/2020 12:08 AM

بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن

بە مەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیادنەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاریدەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بە مەرجەكانی ڤێتەرنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت. 

لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچوونەوە بەبڕی ئەو بەروبووم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبوونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆو هاوردەكراو، بڕیاردراوە مانگی داهاتوو رێگە بە هاوردەكردنی (300) تۆن پارچەكانی مریشك و (800) تۆن ماسی بدرێت تا كەموكورتیەكان و خواستی بەكارهێنەرەكان و پێداویستی بازاڕ پڕبكاتەوە.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە تەنها 500 تۆن گۆشتی سورو 5000 سەرئاژەڵ بۆ مانگی ئایندە هاوردەبكرێت.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved