بەبڕی زیاتر لە 192.603.450 سەدو نەوەدو دوو ملیۆن و شەش سەدو سێ هەزارو چوار سەدو پەنجا دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت. لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و به مهبهستی چارهسهركردنی كێشهی بارزۆری تۆڕی كارهبای چەند گهڕهكێك و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لە سلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبهجێ دهكرێت پرۆژەكانیش بریتیه لە: -دانانی یەك محاویلەی مساعدو چاكسازی محاویلەی 5 فیدەری 194 سنووری كارەبای ئەزمەر. -گواستنەوەی محاویلە كە رێگرە لەگەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد/ وێستگەی كازیوە فیدرەی 194. -راكێشانی كارەبا بۆ ئیفرازی ژمارە 214ی كەرتی 18 عەربەت/وێستگەی عەربەت فیدەری 91. -راكێشانی كارەبا بۆ بەشێكی نوێ لەگەرەكی سەروەران لەكەرتی 34 چوارتاق/ وێستگەەی عەربەت فیدەری 2. -دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی چیا. -صیانەكردنی محاویلە كۆنەكە/ وێستگەی قرگە فیدەری 192. -دابین كردنی محاویلەو عەمود بۆ گوندی ژاڵەی سەروو فیدەری 127. -گۆرینی محاویلەی 2ی فیدەری 121 باشوور تایبەت بەگەرەكی كانی با/ وێستگەی باشوور فیدەری 121. -دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 10 فیدەری 32/ وێستگەی مەڵكەندی. -چارەسەركردنی كارەبای بازاری گۆیژە فیدەری 33. پرۆژكه لەلایەن كۆمپانیای (مزگێنی) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت. خاك - راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure