14/9/2020 11:47 AM

بەر لەوەی بڕۆن بۆ پاریس سەیری ئەم فیلمانە بکەن

کۆمەڵێک فیلم هەن کە بەر لەوەی گەشتی پاریس بکەن واباشە سەیریان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ جەوی ئەو شارە خۆشەویستە ئاشنا بن. ژیان هاوشێوەی فیلمە؛ خۆشی و ناخۆشی، ساتەوەختە کۆمیدی، رستەی دووپاتە و کلیشە. بەڵام تا ئەو کاتەی سەردانی پاریس نەکەن ناتوانن بڵێن کە ژیانمان هاوشێوەی فیلمە. هەر لە ساتە رۆمانسییەکانی تەنیشت بورجی ئیڤڵەوە بگرە هەتا سووڕانەوە بە ناو وێرانە مێژووییەکان، سەرجەمیان دەتوانن ئەزموونێکی جیاوازتان لە گەشتیاری پێ بخەشن. هەر بۆیه بەر لەوەی بڕۆنە ناو ئەم شارەوە ئەم چەند فیلمە ببینن بۆ ئەوەی گریمانەیەکتان لەم شارە لە مێشکدا هەبێت.

پاریس، خۆش ئەوێی
ئەگەر بەشوێن فیلمێکی رۆمانسی و سەرنجڕاکێشەوەن، ئەم فیلمە لە کیس خۆتان مەدەن. ئەم فیلمە 20 گەڕەکی جۆربەجۆری پاریس نیشان ئەدات و هەر کام لەم بەشانە لەلایەن دەرهێنەرێکەوە بەرهەم هاتوون. دوایین پەردەی هەر بەشێک دەسپێکی بەشی دواییە و بەم چەشنە فیلمەکە درێژەی هەیە.

نیوەشەوێک لە پاریس

چیرۆکی ئەم فیلمە باسی گەشتی کەسایەتی سەرەکی چیرۆکەکە واتە "ئوون ویلسۆن" و دەزگیرانەکەی واتە "ریچل مەک‌ئادامز"ـە بۆ پاریس. ویلسۆن بەشێوەیەکی نائاسایی عاشقی پاریس ئەبێت و زۆرترین کاتەکانی لە شەقام و شوستەکانی ئەم شارەدا تێپەڕ دەکات تا ئەوەی کە لەگەڵ دەزگیرانەکەی بێت. ئەم فیلمەش بە باشی دەتوانێ جوانییەکانی پاریستان بۆ دەربخات.

ئامێلی

ئەم فیلمە فیلمێکی پڕ ناوەرۆکە. ئەم فیلمە باس لە کەڵک وەرگرتن لە سات بە ساتی ژیان دەکا. ئامێلی توانی سەرنجی بەردەنگانی لاو و بەساڵاچووی فەڕەنسی بۆ لای خۆی رابکێشێت. بە سەیرکردنی ئەم فیلمە خولیای جوانییەکانی نۆتردام و کڵێسای "سکرەکیۆر" دەبن. زۆرینەی سێکانسەکانی ئەم فیلمە لە گەڕەکی "مۆن‌مارتر" بەرهەم هاتووە.

 

سەرچاوە: talkinfrench

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved