15/9/2020 01:16 AM

ڕێجیمی خه‌یار بۆ كێش دابه‌زاندن به‌ خێرایی

د كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێجیمی خه‌یار بۆ كێش دابه‌زاندن به‌ خێرایی.

له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م ڕێجیمه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك هه‌فته‌ به‌كاردێت، ده‌كرێت له‌جیاتی خه‌یار ترۆزی بخورێت:

1-یه‌كه‌م ڕۆژ
-به‌یانی: دوو هێلكه‌ی كوڵاو و ته‌ماته‌ی كاڵ
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: دوو خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: یه‌ك قاپ ‌زه‌ڵاته‌ی خه‌یارو كه‌له‌رم و لیمۆو یه‌ك كه‌وچكی چا زه‌یتی زه‌یتوون.
-سه‌عات چواری عه‌سر: دوو خه‌یار
ئێواره‌: یه‌ك قاپ ‌ماست بێ سه‌رتوێژ
سه‌عات نۆی شه‌و : دوو خه‌یار

2-دووه‌م ڕۆژ
-به‌یانی: یه‌ك سێو، سپێناخ، خه‌یار
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: دوو خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: دوو په‌نیری سێگۆشه‌و یه‌ك پرته‌قاڵ و یه‌ك خه‌یار
-سه‌عات چواری عه‌سر: دوو خه‌یار
-ئێواره‌: یه‌ك قاپ زه‌ڵاته‌ی خه‌یارو ته‌ماته‌و دوو زه‌یتوون و یه‌ك كه‌وچكی چا زه‌یتی زه‌یتوون.
-سه‌عات نۆی شه‌و: دوو خه‌یار

3-سێهه‌م ڕۆژ:
-به‌یانی: دوو هێلكه‌ی كوڵاو و یه‌ك كوپ توو یان شاتوو یان شلیك
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: دوو خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: یه‌ك قاپ‌ زه‌ڵاته‌ی خه‌یارو ته‌ماته‌و بیبه‌ری شیرین
-سه‌عات چواری عه‌سر: دوو خه‌یار
-ئێواره‌: یه‌ك گێزه‌رو دوو په‌نیری سێگۆشه‌
-سه‌عات نۆی شه‌و: یه‌ك قاش شووتی

4-چواره‌م ڕۆژ:
-به‌یانی: یه‌ك نانی تیری و یه‌ك په‌نیری چوارگۆشه‌و یه‌ك ترۆزی
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: سێ خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: یه‌ك قاپ ‌برنج له‌گه‌ڵ قاپێك زه‌ڵاته‌
-سه‌عات چواری عه‌سر: دوو هه‌رمێ
-ئێواره‌: دوو پارچه‌ سینگی مریشكی كوڵاو له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی خه‌یار
-سه‌عات نۆی شه‌و: دوو قاش كاڵه‌ك

5-پێنجه‌م ڕۆژ:
-به‌یانی: یه‌ك كوپ شۆڤان له‌گه‌ڵ گێلاس و تووتڕك یان شلیك و ماست
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: دوو خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: یه‌ك قاپ زه‌ڵاته‌ خه‌یارو ته‌ماته‌و دوو زه‌یتوون و یه‌ك په‌نیر.
-سه‌عات چواری عه‌سر: دوو كه‌وچك هه‌نگوین، دوو خه‌یارو یه‌ك كووپ چای لیمۆ به‌ نه‌عنا
-ئێواره‌: یه‌ك قاپ ‌زه‌ڵاته‌ی خه‌یار
-سه‌عات نۆی شه‌و: یه‌ك هه‌رمێ یان یه‌ك كێوی

6-شه‌شه‌م ڕۆژ:
-به‌یانی: یه‌ك سێو و یه‌ك خه‌یارو یه‌ك قاپ سپێناخ
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: دوو خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: یه‌ك قاپ‌ پاقله‌ی سه‌وزی كوڵاو و یه‌ك خه‌یار
-سه‌عات چواری عه‌سر: دوو قاش شووتی
-ئێواره‌: یه‌ك قاپ زه‌ڵاته‌ی خه‌یار له‌گه‌ڵ دوو قۆخ
-سه‌عات نۆی شه‌و: دوو ترۆزی

7-حه‌وته‌م ڕۆژ
-به‌یانی: یه‌ك قاپ ماست و یه‌ك نانی تیری
-سه‌عات ده‌ی به‌یانی: دوو خه‌یار
-نیوه‌ڕۆ: دوو پارچه‌ سینگی برژاو یان كوڵاو و یه‌ك قاپ زه‌ڵاته‌ 
-سه‌عات چواری عه‌سر: یه‌ك قاپ حمس و خه‌یار
-ئێواره‌: یه‌ك قاپ زه‌ڵاته‌ی خه‌یارو ته‌ماته‌و بڕۆكلی و دوو زه‌یتوون و یه‌ك كه‌وچكی زه‌یتی زه‌یتوون.
-سه‌عات نۆی شه‌و: دوو هه‌رمێ

هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه‌ كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی ئه‌م ڕێجیمه‌ی روونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:
1-كه‌می ڤیتامینه‌كان: پێویسته‌ حه‌پی مه‌ڵتی ڤیتامین بخورێت ڕۆژانه‌.
2-بێهێزی و سه‌رئێشه‌.
3-برسیه‌تی به‌رده‌وام: ڕه‌نگه‌ پێویستبكات هه‌ندێك ده‌رمانی پزیشكی ڕێگه‌پێدراو به‌كاربهێنرێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆڕ.

*ئه‌م ڕێجیمه‌ نابێت له‌ هه‌فته‌یه‌ك زیاتر په‌یڕه‌و بكرێت.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved