ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و تائێستاش زیاتر له 29 ملیۆن و 445 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و زیاتر له 933 هه‌زار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه، هاوكات 21 ملیۆن و 280 هه‌زار توشبووی ئه‌و ڤایرۆسه‌كه‌ش بوو چاكبوونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كان، ئه‌مریكا به تۆماركردنی زیاتر له شه‌ش ملیۆن و 749 هه‌زار توشبووی كۆرۆنا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه، هه‌ر له‌و وڵاته زیاتر له 199 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات هیندستانیش له ئاستی وڵاتانی جیهان به تۆماركردنی زیاتر له چوار ملیۆن و 926 هه‌زار توشبووی كۆرۆنا به پله‌ی دووه‌م دێت و زیاتر له 80 هه‌زارو 808 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌دوای ئه‌مریكاو هیندستانیش به‌ڕازیل به پله‌ی سێیه‌م دێت به تۆماركردنی چوار ملیۆن و 349 هه‌زار توشبوو، 132 هه‌زار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure