16/9/2020 12:53 PM

قاچ و دەستی بە کاغەز لەناو چوو

مارگارێت هاندلسۆنی تەمەن 57 ساڵ، دایەگەورەیەکە کە بە هۆی دەست‌بڕینێکی ئاسایی بە کاغەز تووشی نەخۆشیی "سپتیسمی" هات و هەر چوار دەست و قاچی لەدەست دا. ئەو ئێستا بەتەمایە شرۆڤەی ژیانی خۆی لە چوارچێوەی کتێبێکدا ئاراستەی خەڵکی جیهان بکات.
مارگارێت پاش ئەوەی دەستی خۆی بە لێواری کاغەز بڕی تووشی هەوکردنی خوێن بوو. برینەکە سەرەتا زۆر بچووک بوو و ئەویش وەکوو هەموو کەسانی دیکە چاوپۆشی لێکرد بەو هیوایەی کە ئەم برینە بچووکە بۆخۆی چاک دەبێتەوە. بەڵام ئەم هەوکردنە بەخێرایی بە سەرانسەری لەشیدا بڵاوبووەوە و کۆمەڵێک نیشانەی لێدەرکەوت بۆ نموونە: بەرزبوونەوەی رێژەی لێدانی دڵ، بەرزبوونەوەی ژمارەی هەناسەدان و سەرگێژ خواردن. لەدرێژەدا پزیشکان بڕیاریان دا بۆ بەرگیری لە بڵابوونەوەی زیاتری ئەم هەوکردنە دەستی چەپی مارگارێت ببڕنەوە. دواتر چوار قامکی دەستی راستیشتیان بڕیەوە. دە رۆژ دواتر هەر دوو قاچی هاندلسۆنیان لە ئەژنۆوە بڕیەوە.
مارگارێت بەتەمایە بەم نووسینی ئەو کتێبە زانیاری زیاتر سەبارەت بەم نەخۆشییە ئاراستەی خەڵکی جیهان بکات. مارگارێت لەم کتێبە 80 هەزار وشەییەدا کە تەنها بەو قامکەی وا ماویەتی تایپی کردووە سەبارەت بەم نەخۆشییە دەڵێ: "مرۆڤگەلێکی زۆر دەبێ لەگەڵ دواهاتەکانی ئەم نەخۆشییە بسازێن. ئەم نەخۆشییە زۆر مەترسیدارە و کەسەکان زۆر بە سادەیی تووشی دەبن. هەر بۆیە ئەگەر نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەتان هەیە یان ئەوەی کە برینێکی بچووک لەسەر جەستەتانە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن."
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: "ئەم نەخۆشییە زۆر زوو سەرجەم جەستە دەتەنێتەوە و پرۆسەیەی چارەسەری ئەگەر یەک چرکەش پێش بکەوێت زۆری بایەخ هەیە. من لە کاتی خۆیدا سەردانی نەخۆشخانەم نەکرد و کاتێک تێگەیشتم ئەندامە گرنگەکانی جەستەم تووش ببوون و سەرجەم هەوڵی پزیشکەکان بۆ ئەوە بوو زیندوو بمێنمەوە."
برینەکەی مارگارێت سەرەتا زۆر زۆر بچووک بوو، پاشان بوو بە تۆقلە و هەفتەیەک دواتر ناچار بوو سەردانی نەخۆشخانە بکات و 6 مانگ خەوێندرا. مارگارێت ئەگەر هاتەوە هەر چوار دەست و قاچی لەدەست دابوو.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved