ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار ساڵی 2019 له هه‌ولێر چاپكراوه‌و 203 لاپه‌ڕه‌یه و ناوی نۆڤلێتی لێنراوه، ده‌قێكی ئه‌ده‌بییه و باسی كێشه‌ی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی مێژووه ده‌كات. مێژوویه‌كی خه‌یاڵی، ڕووداوی خه‌یاڵی له شێوه‌ی هه‌قیقی بۆ وێنا ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیمیۆلۆجیا (نیشانه‌كانی) كات و شوێن و كه‌سه‌كان و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان و گێڕانه‌وه‌دا. غازی حه‌سه‌ن ڕه‌خنه‌یه‌كی شیكاری له‌سه‌ر نۆڤلێتێ "ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار" له نووسینی دڵزار حه‌سه‌ن كردووه‌و له دووتوێی كتێبێكدا بڵاویكردۆته‌وه. ڕه‌خنه‌گر باس له‌وه ده‌كات كه شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به گوتاری ده‌قه‌كه‌و ئاستی تێگه‌یشتن و هۆكارو شێوازی نووسین و به‌كارهێنانی و زمانی ده‌قه‌كه‌وه هه‌یه و واده‌كات خوێنه‌رو وه‌رگره‌كه‌ی كاری له‌باره‌وه بكه‌ن. ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌قی زیندوو به ڕێژه‌و ئاست و توانای خوێنه‌ره‌كانییه‌وه به‌نده. هه‌موو ده‌قێك ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت چونكه زمان و كه‌ره‌سته‌و شته‌كانی نێو ده‌ق خۆیان (تێگه‌یشتن و شیكردنه‌وه‌و په‌یام و واتا‌و مه‌به‌ست و گوتار)یان هه‌یه. غازی حه‌سه‌ن له شیكاری ئه‌م ده‌قه پشتی به ڕێبازی وه‌سفی شیكاری به‌ستووه‌و شیكارییه‌كی وردی بۆ ده‌قه‌كه كردووه. ناوی كتێب/ سیمیۆلۆجیای گوتار له نۆڤلێتی " ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار" ی دڵزار حه‌سه‌ن ناوی نووسه‌ر/ غازی حه‌سه‌ن بابه‌ت / لێكۆڵینه‌وه چاپ/ یه‌كه‌م2019 تیراژ/ 1000 دانه نرخ/ 5000 دینار ئه‌م كتێبه له بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستانه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure