ئه‌نتۆنی فاوتشی گه‌وره راوێژكاری نه‌خۆشییه درمه‌كان له ئه‌مریكا، له ئێستادا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه (كۆڤید-19) 3 رێگه ئاشكرا ده‌كات كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش. فاوتشی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌می ڤیتامین D یان هه‌یه، وتی: به‌كارهێنانی خوارده‌مه‌نییه ته‌واوكه‌ره‌كان ره‌نگه ببێته مایه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی سیحری نییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌راورد به به‌كارهێنانی ده‌مامك و پابه‌ندبوون به دووركه‌تنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. فاوتشی ئاشكراشیكرد كه 3 هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی رۆژانه هه‌یه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش. یه‌كه‌م: خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی باش، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی 6 سه‌عات یان كه‌متر ده‌نوون، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی 7 سه‌عات ده‌نوون، 4 ئه‌وه‌نده توشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بن، هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌كاتی نووستندا جه‌سته جۆره پرۆتینێك به‌رهه‌مده‌هێنێت كه به‌رپرسه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، به‌ڵام له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی نووستندا، جه‌سته به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت روبه‌ڕووی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان ببێته‌وه. دووه‌م/ گرنگیدان به خواردنی باش، فاوتشی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێویسته هه‌موو كه‌سێك پابه‌ندبێت به سیستمێكی خواردنی باشه‌وه، چونكه به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه سیستمی خواردنی هاوسه‌نگ، كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و ئاسن بۆ جه‌سته دابینده‌كه‌ن كه یارمه‌تی خانه‌كانی به‌رگری له‌ش ده‌ده‌ن تا به شێوه‌یه‌كی راست كاری خۆیان بكه‌ن. سێیه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه له فشاری زۆر، كه هه‌ندێكجار ره‌نگه كاربكه‌نه سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش. توێژینه‌وه‌یه‌كی بنكۆڵكاری ده‌ریخستووه كه 55%ی ئه‌مریكییه‌كان به‌راورد به پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا فشاری زیاتریان له‌سه‌ربووه. ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی فشار‌و شڵهژاندنهكان دروستی ده‌كه‌ن به‌رگری جه‌سته له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، واده‌كه‌ن جه‌سته زیاتر به‌ره‌وڕووی نه‌خۆشی ببێته‌وه. كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سایكۆلۆجی له ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش وێران ده‌كات. باشترین رێگه‌ش بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی فشار‌و شپرزه‌ی ده‌روونی، ئه‌نجامدانی وه‌رزشه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure