ئه‌م كتێبه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه سه‌باره‌ت به خه‌دیجه هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) كه له‌لایه‌ن د.سه‌لوا بلحاج ساڵح كراوه. توێژه‌رو نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه پێشتر هه‌رچه‌ند ناوی خه‌دیجه له فه‌رمووده‌و چیرۆك و ڕووداوه‌كاندا هاتووه، به‌ڵام هه‌رگیز به‌گشتی باسنه‌كراوه و نووسه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی خه‌دیجه له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا كردووه. به‌شێكی تری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مه‌ككه له سه‌روبه‌ندی هاتنی ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ڕه‌وشی ژنان به تایبه‌تی ڕه‌وشی ژنانی خانه‌دان و ڕه‌وشی ئایینی و چه‌ند بابه‌ت گه‌لێكی دیكه ده‌كات. نووسه‌ر باس له ڕۆڵی خه‌دیجه له یارمه‌تیدان و هاوكاری و كۆمه‌ككردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات كه تائێستا یان نه‌بیستراوه یان به كه‌می باسی لێوه‌كراوه. عائیشه هاوسه‌رێكی دیكه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌گێڕێته‌وه كه له پێغه‌مبه‌ری بیستووه كه خه‌دیجه باشترین ژنانی هه‌ردوو جیهانه. ناوی كتێب/ دام پۆشه ئه‌ی خه‌دیجه ناوی نووسه‌ر/ د. سه‌لوا بلحاج ساڵح ناوی وه‌رگێڕ/ محه‌مه‌د چیا دیزاین/ ئومێد محه‌مه‌د پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی/ میدیا عه‌بدوڵڵا- گۆران قادر تیراژ/ 500 دانه چاپی یه‌كه‌م/ 2020 چاپ/ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست نرخ/ 3000 دینار له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ئایدیایه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure