20/9/2020 04:13 PM

نانی ئێوارە درەنگ مەخۆن

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، درەنگ خواردنی نانی ئێوارە کێشی جەستە و شەکری خوێن زیاد دەکات. خواردنی نانی ئێوارە لە کاتژمێر 10ـی شەو لەجیاتی 6ـی ئێوارە دەتوانێ کاریگەری نەرێنی لەسەر شەکری خوێن و توانایی سووتاندنی چەوری هەبێت. بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەو کەسانەی شەوانە درەنگ نان دەخۆن، رادەی شەکری خوێنیان 20٪ لەو کەسانەی زووتر نان دەخۆن زیاترە. هەروەها توانای سووتاندنی چەوری لەم کەسانەدا 10٪ کەمترە.
لەوانەیە لاتان وابێت ئەو کالۆرییەی لە کاتی درەنگ نان خواردندا وەریدەگرن لەگەڵ ئەو کاتەی زوو نان دەخۆن هیچ جیاوازییەکی نیە؛ بەڵام تیۆری کالۆری وەرگیراو و کالۆری بەکارهێنراو ناتوانێ ئەم دیاردەیە شرۆڤە بکات. توێژینەوە نوێیەکان پەیوەندی نێوان درەنگ نان خوادن و قەڵەویان سەلماندووە.
دکتۆر جاناتان سی. جۆن کە یەکێک لە توێژەرانی ئەم پرۆژە زانستییەیە دەڵێ: "ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووی ئێمە دەریخستبوو لە درەنگ نان خواردن و قەڵەوی لەگەڵ یەک لە پەیوەندیدان؛ بەڵام چونکە لەم بابەتەدا پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان کالۆری وەرگیراو و کالۆری بەکارهێنراودا نەبوو، ناچار بووین توێژینەوەگەلێکی بەربڵاوتر ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی هۆکارەکەیمان بۆ روون ببێتەوە."
بەپێی ئەم توێژینەوەیە باشترین کات بۆ خواردنی نانی ئێوارە کاتژمێر 6 بۆ 7ـی ئێوارەیە. هەروەها باشترین کات بۆ خەو لەنێوان 11 بۆ 12ـی شەوێیە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved