20/9/2020 04:15 PM

واتای هەندێک لە هێماکان

لەسەر باکسی کەرەستەی جوانکاری و مەکیاج جگە لە پێڕستی ئەو مەوادەی لێی دروست کراوە و رێکەوتی ئیکسپایەر بوونەکەی، کۆمەڵێک هێما بەرچاو دەکەون کە بە ئاسانی ناکرێ لە واتاکەیان تێبگەین. لەم بابەتەدا واتای بەشێک لەم هێمایانە روون دەکەینەوە.

خاڵی سەوز/ Green Dot


هێمای خاڵی سەوز کە زۆر بە دەگمەن سەوزە و زۆرتر رەنگەکەی رەش و سپییە ئەوە نیشان دەدا کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم مادەی جوانکارییە ئەندامی پلانی ریسایکڵینە و بۆ ئەم مەبەستە پارەی خەرج کردووە. هەر بۆیە ئەو کۆمپانیانەی کە باکسی بەرهەمەکانیان زۆر لەگەڵ ژینگە نەگونجێت، بە پشتیوانی کردن لە پرۆسەی ریسایکڵین کردن، ئەم کەموکووڕییەی خۆی قەرەبوو دەکاتەوە.

بازنەی مۆبیۆس/ Mobius Loop


بازنەی مۆبیۆس یان هەمان هێمای رسایکڵین بەو واتایەیە کە باکسی بەرهەمەکە ریسایکڵین دەکرێت، بەڵام بەو واتایە نییە کە خۆشی لە مەوادی ریسایکڵین کراو دروست کرابێت. هەندێک جار لە ناو ئەم هێمایەدا ژمارەیەک نووسراوە کە نیشانی دەدات چ رێژەیەک لەو باکسە لە مەوادی ریسایکلین کراو دروست کراوە.

هێمای e


هێمای e یان Estimated Sign بەکارهێنەری بەرهەمەکە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو کێشەی لەسەر باکسی بەرهەمە نووسراوە و ئەو شتەی لە ناو باکسەکەدا یەک شتن. بۆ نموونە ئەگەر نووسرابێت 200 میلی‌لیتری تێدایە، بێ کەم و زیاد ئەم رێژەیە لە ناو باکسەکەدا جێگیر کراوە.

 

سەرچاوە: vogue

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved