د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گرنگی ئاو بۆ دابه‌زاندنی كێش و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستوه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا روونیكردوه‌ته‌وه كه خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دابه‌زاندنی كێش له‌كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی ئاوخواردنه‌وه ئاماژه پێكردووه كه بریتین له: 1-پێویسته دوو په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه 10 خوله‌ك پێش هه‌موو ژه‌مێك: تا زووتر مرۆڤ هه‌ست به تێربوون بكات كاتی نانخواردن. 2-پێویسته به‌رده‌وام ئاو بخورێته‌وه له‌نێوان ژه‌مه‌كان تا ئه‌و كه‌سه كه‌متر هه‌ست به برسێتی بكات، چونكه كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام برسیانه. 3-ئاو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان و پاشماوه‌ی زینده‌چالاكی له‌ش و سوتانی چه‌وری له پڕۆسه‌ی دابه‌زاندنی كێش. 4-ڕێگه‌گرتن له قه‌بزی: چونكه ئه‌و ڕیشاڵانه‌ی ناو خواردن كه هه‌رس ناكرێن ئاو هه‌ڵده‌مژن و ده‌ئاوسێن و ده‌بنه هۆی چالاككردنی ڕیخۆڵه‌كان و خۆپاراستن له قه‌بزی و ئاوسانی سك. 5-ئاو ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له پاراستنی گه‌شی ده‌موچاو و تازه‌كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست و ڕێگه‌گرتن له زه‌عیفبوونه‌وه‌ی ده‌موچاو. 6-پاراستنی ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ و ڕێگه‌گرتن له هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و گورچیله‌و به‌ردی گورچیله. 7-ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، كه زۆر گرنگه بۆ باشكردنی هه‌موو شانه‌كانی جه‌سته. 8-پێویسته ڕۆژانه له‌نێوان (10-12) په‌رداخ ئاو یان زیاتر بخۆرێته‌وه، بڕی پێویست به‌گوێره‌ی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، ڕه‌نگی میز باشترین پێوه‌ره، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی میز تۆخ بوو مانای ئه‌وه‌یه پێویسته ئاو زیاتر بخورێته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure