21/9/2020 01:03 AM

نه‌خۆشی گه‌ده‌ چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌

هەندێك كەس بەهۆی نەخۆشی گەدەوە بەردەوام روبەڕووی ئازاری گەدەو رشانەوە دەبێتەوە، ئەوەش بێگومان رۆژانە بەردەوام ژیانی لێ هەراسان دەكات، لەكاتی دەوامكردنداو هەروەها لەوكاتانەی كە پشوت هەیە بەردەوام خەیاڵت لای ئازارەكانی گەدەیە، بە قرقێنەو رشانەوە هەموو كاتەكانت لێدەڕوات، پزیشكان لەمبارەوە دەڵێن كە چەندین هۆكاری جیاواز هەیە بۆ دروستبوونی نەخۆشی گەدە، لەم بابەتەدا ئەم هۆكارانە بڵاودەكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بەرگری لەباری تەندروستی خۆت بكەیت.

1- لەكاتێكدا بەردەوام خەفەتت هەیە توشی نەخۆشی گەدە دەبیت، بۆیە پێویستە بەردەوام گرنگی بەخواردنی بەسوود بدەیت و هەروەها وەرزش بكەیت.

2- زۆر خواردن توشی نەخۆشی گەدەت دەكات، بەتایبەتی خواردنی چەورو خواردنی بەهارات بەڕێژەیەكی زۆر.

3- لەكاتێكدا بە پاكوخاوێنی گرنگی بەئامادەكردنی نانخواردن نادەیت، روبەڕووی بەكتریا دەبیتەوە، ئەوەش بێگومان نەخۆشی گەدە دروستدەكات.

4- لەكاتێكدا بەهۆی ئازاری گەدەوە نانت بۆ ناخورێت و كێشت دادەبەزێت، پەیوەندی بەنەخۆشی شەكرەوە هەیە یان كرمت هەیە، لەم حاڵەتەدا سەردانی پزیشك بكە.

5- لەكاتێكدا بەهۆی نەخۆشی گەدەوە توشی تەنگەنەفەسی دەبیتەوە پەیوەندی بەگۆڕانكاری لەهۆرمۆندا هەیە، زۆرگرنگە لەم كاتانەدا سەردانی پزیشك بكەیت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved