21/9/2020 04:33 PM

بەم خواردنەوانە فشاری خوێن دابەزێنە

فشاری خوێن یەکێک له کێشە تەندروستییەکانی ئەم سەردەمەیه که زۆر کەس تووشی دەبن. لایف ستایل و جۆری خواردن و خواردنەوە دەتوانێ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تووشبوون یان تووش نەبوونی ئەم کێشەیە هەبێت. لەم بابەتەدا باسی ٣ جۆری خواردنەوە دەکەین که بەرگیری له زیادبوونی فشاری خوێن دەکەن. 

ئاو
له سەتا حەفتا و سێی دڵی مرۆڤ له ئاو پێک هاتووە. هەر بۆیه کاتێک باسی رێکخستنی فشاری خوێن دێتە گۆرێ، هیچ خواردنەوەیەک ناتوانێ به ئەندازەی ئاو گاریگەر بێت. خواردنەوەی ئاو یەکێک له تەندروسترین و کەم خەرجترین رێگەکانە بۆ کەم کردنەوەی فشاری خوێن. کەم ئاوی جەستە دەتوانێ دەمارەکانی دڵ تەنگ بکاتەوە، هەر بۆیه دڵ ناچارە زیاتر کار بکات و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن. 

ئاوی هەنار
ئانزیمی بەرهەمهێنەری ئانژیۆتانسین به بەرهەمهێنانی پرۆتینێک به ناوی ئانژیۆتانسینی ٢ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن. ئەم ئانزیمە دەمارەکان تەنگ دەکاتەوە. ئاوی هەنار دەتوانێ به شێوەی سروشتی بەر بەم ئانزیمە بگرێت. 

سرکەی سێو
سرکەی سێو ناسراوترین جۆری سرکەیه بۆ پاراستنی تەندروستی. سرکەی سێو تایبەتمەندی زۆرە. بۆ نموونه دەتوانین ئاماژه به بوونی پوتاسیۆم له سرکەی سێودا بکەین که دەبێتە هۆی چوونه دەری سودیۆم و ژەهرەکان له جەستە. بوونی ئانزیمی "رێنین" دەتوانێ یارمەتی جەستە بدات بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

 

سەرچاوە: medical.andonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved