له ناوچه‌ی سه‌قاره له خۆرئاوای قاهیره 27 تابووتی فیروعهنهكان دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 2500 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌زاره‌تی شوێنه‌وارو گه‌شتوگوزاری میسر ڕایگه‌یاندووه، له یه‌ك مانگدا 27 تابووتی داخراوی فیرعه‌ونه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووكه‌ی بۆ 2500 ساڵ لهمهوپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕاشیگه‌یاندووه، له ئێستاشدا به‌دوای شوێنه‌واری دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن و مانگی ڕابردووش 13 تابووتی دیكه‌یان له‌و ناوچه‌یه دۆزیوه‌ته‌وه. ناوچه‌ی سه‌قاره گۆڕستانی فیرعه‌ونه‌كان بووه‌و یونیسكۆ به میراتی جیهانی له‌قه‌ڵه‌میداوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure