22/9/2020 03:52 PM

ئەو وڵاتانەی توونترین خواردنیان هەیە

تامی توون یەکێک لەو تامە تایبەتانەیه که زۆر کەس حەزیان لێیەتی. بیبەر یەکێک له گرنگترین سەرچاوەکانی ئەم تامەیه. بیبەر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی میتابۆلیزمی جەستە و ئەوەش تەندروستی ئەندامەکانی جەستەی لێ دەکەوێتەوە. ستایلی خواردنی هەندێک وڵات به بێ تامی توون هیچ واتایەکی نییە و لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم وڵاتانه ئاشنا دەبین.

تایلەندا
تایلەندا یەکێک له بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهانه و خواردنەکانی سەر شەقام لەم وڵاتەدا زۆریان لاینگر هەیه. خواردنە تایلەندییەکان به یارمەتی گیا و گژی بۆنخۆش و بەهارات دروست دەبن و زۆر بەتامن. بۆ تاقیکردنەوەی خواردنە توونەکانی تایلەندا دەتوانن ئەو خواردنانە تاقی بکەنەوە که گۆشتیان تێدایه و پاشان ئەو سۆسەی لێ بدەن که به بیبەر دروست دەکرێت.

مەکسیک
خواردنە مەکسیکییەکان بە بێ بیبەری توون ناتەواون. بیبەری هالاپینۆ، پۆبلانۆ، سرانۆ، هابانرۆ و ئانچۆ بەشێکن له توونترین بیبەرەکان کە له خواردنە مەکسییەکییەکاندا بەکاری دەهێنن. پۆزۆلە (Pozile)  یەکێک لە توونترین خواردنەکانی وڵاتی مەکسیکە که هەر کەسێک ناتوانێ بیخوات.

هیند
خواردنە توونەکانی هیند له هەموو جیهاندا ناوبانگی تایبەتیان هەیه. شێفە هیندییەکان ئەم خواردنانە له بیبەر، سیر، هێل و گژنیژ دروست دەکەن. ڤیندالۆ پۆرک گوا (Goa's Pork Vindaloo) بە نوێنەری خواردنە توونەکانی هیند دێتە ئەژمار.

 

سەرچاوە: timesofindia، nomansgrace

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved