شێرپەنجە نەخۆشییەکی سامناکە و ئێمە تەنانەت بە بیستنی ناوەکەشی تووشی دڵەڕاوکێ دەبین. هەر بۆیە کاتێک نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییەمان دەبێ سەردانی پزیشک ناکەین و خۆمان فریو دەدەین کە هیچ نیە و لەوانەیە کێشەکە شتێکی دیکە بێت؛ بەڵام ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە هەرچی زووتر پرۆسەی چارەسەری شێرپەنجە دەست پێ بکات خێراتر ئەم ئازارە دەستبەردارمان دەبێت. کەوابوو وا باشە زانیارییەکانمان سەبارەت بە نەخۆشییە باوە زیاد بکەین. هەر بۆیە لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بەشێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بخەینە بەر باس. *ئاڵوگوڕی لەنەکاو لە پێستدا *هەوکردنی بەردەوام و تاکردنی درێژماوە *بوونی گرێ لە ژێر باسک، لەسەر مل و ران *ئێشی پشتێک کە بەردەوامە و باش نابێت *گۆڕانکاری لە نینۆکەکاندا *کۆکە، هەناسەسواری و سیخن بوون *گۆڕانکاری لەن دەمدا *برژانەوەی گەدە *ئێش، هەڵاوسان و سووربوونەوەی مەمک *ماندوویەتی بەردەوام *ئازاری زگ و خەمۆکی *دابەزینی لەنەکاو و بێهۆی کێشی جەستە *زیادبوونی کێشی زگ و غازات
سەرچاوە: nwphysicians
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure