22/9/2020 04:01 PM

حیجاب لە سعودیا هەڵگیرا!

ئەمڕۆ هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ نامەیەک بڵاوبووەوە کە بەپێی ئەم نامەیە، وەزارەتی ناوخۆی سعودیا فەرمانی کردووە لە 23ـی سیپتامبەرەوە حیجاب لەم وڵاتە ئازادە. بەپێی ئەم فەرمانە کە لە درێژەی چاکسازییەکانی شازادە محەمەد بن سەلماندایە، ژنانی سعودیا لە هەر شوێنێکی ئەم وڵاتە دەتوانن بە بێ ئەوەی رووبەڕووی یاسا ببنەوە حیجابەکەیان هەڵبگرن. هەڵبەت شارەکانی مەکە و مەدینە ئەم یاسایە نایانگرێتەوە و دەبێ ژنان لەم دوو شارە حیجاب بەکار بێنن.


لەو کاتەوەی محەمەد بن سەلمان دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە، رووداوگەلێکی زۆر لە سعودیا رووی داوە و لەم ناوەدا ئەو چاکسازییانەی کە لە بواری ژناندا ئەنجام دراوە لە هەمووان زیاتر جێی سەرنج بوون. هەر لە سەیارە لێخوڕینی ژنانەوە هەتا پرسی حیجاب کە ئازاد بووە.
لەم ناوەدا هەندێک کەس محەمەد بن سەلمان تۆمەتبار دەکەن بە سەرکوتی دژبەرانی سیاسیی خۆی و دەڵێن ئەم چاکسازیانە تەنها سەرپۆش کردنی ئەم سەرکوتانەیە. تا ئەم چەند ساڵەی دوایی پۆلیسە ئایینییەکان ژنانی بێ حیجابیان لە سەەر شەقام دەزگیر دەکرد و رووبەڕووی یاسایان دەکردنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved