سه‌رپه‌رشتیكارانی دامه‌زراوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ رایانگه‌یاند، ئاهه‌نگی به‌ڕێوه‌چوونی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كانی ئه‌مساڵ 2020 له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه. دامه‌زراوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: خه‌ڵاته‌كان له‌میانی ئاهه‌نگێكی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م دابه‌شده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی مانگی داهاتوو ناوی براوه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و براوه‌كانیش له وڵاتی خۆیان خه‌ڵاته‌كان وه‌رده‌گرن. پێشتر دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ له كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكدا، دوای كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگی ساڵانه، خوانێكی گه‌وره‌ی بۆ میوانه‌كان رێكده‌خست، له ساڵی 1956ه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ ئه‌و خوانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. لارس هیكینستن سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی تی تی راگه‌یاند: له به‌هاری ئه‌مساڵدا بڕیاردرا ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌نه‌چێت، له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بووین وه‌رزی هاوینیش ته‌واو ببێت و رووداوه‌كان ببینین و ئینجا بڕیاربده‌ین. راشیگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له براوه‌كان یان ئه‌وه‌تا له باڵوێزخانه‌ی سوید له وڵاته‌كانی خۆیان خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرن یاخود له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌وه كه كاری تێدا ده‌كه‌ن. ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له ئۆسلۆ ئه‌نجامده‌دراو براوه‌ی خه‌لاَته‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی نه‌رویجییه‌وه هه‌ڵده‌بژێررا. جێی ئاماژه‌یه، دامه‌زراوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌لفرید نۆبڵ پیاوی كاری سویدی و داهێنه‌ری دینامیت دامه‌زرێنراو پاره‌ی بۆ ته‌رخانده‌كرا، خه‌ڵاته‌كه‌ش بواره‌كانی زانست و ئاداب و ئاشتی ده‌گرێته‌وه، له ساڵی 1901یشه‌وه دابه‌شده‌كرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure