22/9/2020 11:56 PM

چه‌ته‌كانی IT دزه‌ ده‌كه‌نه‌ سیستمی ئه‌لكترۆنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیه‌وه‌

به‌پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی نۆردڕاین فێستڤاڵن بارگاوی به‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت، چه‌ته‌كانی ئایتی ڕوسی له‌پشت ئه‌و هیرشه‌وه‌ن كه ‌كراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی دوسلفۆرف.

ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانی پێیوایه‌ چه‌ته‌ی ڕوسی له‌و هێرشه‌وه‌ تێوه‌گلاون كه‌ به‌ر له‌ دوو هه‌فته‌ كراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی دوسلدۆرف كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی فێركاریه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌كه‌ له ‌ڕاپۆرتێكدا كه ‌لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی نۆرد ڕاین فێستڤاڵن ئاماده‌ی كردبوو، ئاشكرایكرد چه‌ته‌كان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی زیانبه‌خش كه‌ به ‌"دابل بایمر" ناسراوه‌ دزه‌یان كردۆته‌ ناو سیستمی ئه‌لكترۆنی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و هه‌رێمه‌ له ‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕونیكردۆته‌وه‌ به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره‌ به‌رنامه‌ زیانبه‌خشانه‌ كه‌ دزه‌ ده‌كاته‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌وه‌ داتاكانی له ‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌كاردێنن له‌دژی كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌مكاره‌ش ئه‌و چه‌ته‌ ڕوسیانه‌ پێیهه‌ڵده‌ستن كه‌ دزه‌یان كردۆته‌ ناو زانیاریه‌كانه‌وه‌ ئه‌و چه‌تانه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌و زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌كه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌ تایبه‌ته‌كان باره‌گاكه‌یان له ‌روسیایه‌.

له‌و هێرشه‌ ئه‌لكترۆنیه‌دا كه‌ به‌ر له ‌دوو هه‌فته‌ كرایه‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌و 30 به‌شی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له‌كارخست و ئه‌وانه‌ی كه ‌دزه‌یان كردبوو له‌هه‌وڵدا بوون هێرش بكه‌نه‌سه‌ر زانكۆی دوسلدۆرف، به‌ڵام كاتێك پۆلیسی لێ ئاگاداركرا پۆلیس له‌ڕێگه‌ی كلیلی تایبه‌ته‌وه‌ ڕوبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه‌ بونه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی تائێستا خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ته‌واوی وه‌ستاوه‌و له‌كاركه‌وتووه‌.

خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا
س: دۆیچه‌ ڤیللـه



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved