خواردنی زه‌نجه‌فیل هه‌میشه پێویسته له‌ناو ماڵه‌كه‌تدا هه‌بێت، چونكه له چه‌ند حاڵه‌تێكدا سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌كاتێكدا ئازارت هه‌بێت سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار، له‌هه‌مانكاتیشدا پێستت جوان و ساف ده‌كات. زانایانی بواری پزیشكی زانیاری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر سووده‌كانی زه‌نجه‌فیل: 1- زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئاوسانی پێست، ده‌توانیت زه‌نجه‌فیل بكه‌یت به ماسك و له داموچاوت بده‌یت، له‌و رۆژانه‌دا كه به‌هۆی ئیشوكاره‌وه هیلاك ده‌بیت تا پێستت ئارام ببێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی زه‌نجه‌فیل وه‌ك ماسك پێستت روونده‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌و زیبكه‌و چرچیت هه‌یه له‌سه‌ر پێست، ئه‌وا سوود له‌زه‌نجه‌فیل وه‌ربگره بۆ چاره‌سه‌ركردن. 2- زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی قژ، چاره‌سه‌ره بۆ قژێكی هیلاك كاتێك به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی سوتابێت، هه‌روه‌ها له‌ڕه‌گه‌وه سوود ده‌به‌خشێت بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست قژت گه‌شه‌بكات، واتا قژت زوو درێژده‌بێت. 3- هه‌روه‌ها زه‌نجه‌فیل گه‌ده ئارامده‌كاته‌وه دوای خواردنی قورس یان دوای خواردنی پیاز، هه‌روه‌ها زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولكه‌كان. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی زه‌نجه‌فیل له‌كاتی رشانه‌وه‌دا، هه‌رچه‌نده له‌كاتی رشانه‌وه‌دا هیچت پێناخورێت به‌ڵام له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سووده‌كانی زه‌نجه‌فیل ده‌ركه‌وتووه كه له‌حاڵه‌تی رشانه‌وه‌دا زه‌نجه‌فیل گه‌ده ئارامده‌كاته‌وه. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure