23/9/2020 05:49 PM

یاریزانێکی ژن لە یانەیەکی پیاوانەدا

"یوگی ناگاساتۆ" یاریزانی هەڵبژاردەی ژاپۆن لە گرێبەستێکدا پەیوەست بووە بە یانەی هایابۆسا ئیلۆن و دەبێتە یەکەم ژنێ کە لە ئاستێکی پرۆفیشناڵدا لە یانەیەکی پیاوانەدا یاری دەکات.
ناگاساتۆ پێشینەیەکی زێڕینی هەیە لە تۆپی‌پێی ژناندا. ئەو لە ساڵی 2004ـەوە لە سێ جامی جیهانی و دوو خولی ئۆڵۆمیاددا لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی ژنانی ژاپۆن بەشدار کردووە و لە کۆی یارییەکانیدا 58 گۆڵی تۆمار کردووە.
هایابۆسا ئیلۆم یانەیەکی دەستەی دووەژمە لە لیگی ژاپۆندا و بڕیاری ناگاساتۆ بۆ رۆیشتن لەم یانەیە لەوانەیە لەژێر کاریگەریی براکەیدا بێت کە لە ئێستادا هافبەکی یانەی هایابۆسا ئیلۆنە.
ناگاسۆتا لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە بە فەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی هایابۆسا ئیلۆن و هەر بۆیە تەنها چەند مانگ کاتی هەیە بۆ ئەوەی خۆی دەربخات. ئەو لەو بارەیەوە گوتوویەتی: "من بیرم لەوە دەکردەوە کە لەوانەیە ژنایش بتوانن لە یانەیەکی پیاوانەدا یاری بکەن. دەمهەوێ یارمەتی بدەم کۆمەڵگایەک پێک بێت کە لەوێدا هیچ سنوورێکی رەگەزی نەبێت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved