كتێبێكی توێژینه‌و دۆكۆمێنتیه كه له‌لایه‌ن د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر نووسراوه‌و تێیدا ئاماژه به مانگرتنه‌كانی ساڵی 1991 ی باشوور ده‌كات وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نی له دوای ڕاپه‌ڕین. مانگرتنه‌كانی 1991 بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری بوو، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتمای حزبی و بیر‌و ڕای سیاسی، سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كان به‌شدارییان تێدا كرد، وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسییانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین له باشووری كوردستان ده‌ركه‌وت. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه به‌عس داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانی كێشابووه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیبوو، گه‌مارۆی خستبووه سه‌ر هه‌رێم، مانگرتنه‌كان و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه هۆكارێكی گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵك و ده‌رخستنی یه‌كڕیزی میلله‌ت و گه‌یاندنی ده‌نگی كورد بوو به جیهانی ده‌ره‌وه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. مانگرتووان ماوه‌ی 8 ڕۆژ بۆ 10 ڕۆژ له‌به‌ر لێزمه‌ی باران و سه‌رما و سۆڵه‌دا مانیان له خواردن گرت، كۆمه‌ڵێ داخوازی گشتیان خستبووه به‌رده‌م نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ كرابن یان نا، خه‌باته‌كه‌یان له كوردستان ئه‌زموونێكی نوێ بوو، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی كاریگه‌ری هێنایه‌كایه، پشتبه‌ستن به خه‌ڵك به‌و شێوه خه‌باته قه‌ناعه‌تێكی گه‌وره و دڵخۆشكه‌ر بوو. خه‌ڵك ئۆمێدی به‌شه‌ڕ نه‌مابوو، پێویست بوو ڕێڕه‌و و شێوازی تر بگرێته‌به‌ر. توێژه‌ر و نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا به‌ڵگه و ده‌كۆمێنت باس له چه‌مك و مێژوو و هۆكار و ره‌وش و شوێنی مانگرتنه‌كان ده‌كات و باس له كاریگه‌ری و به‌رهه‌م و وانه‌كانی مانگرتن ده‌كات. ناوی كتێب/ مانگرتنه‌كانی ساڵی 1991 ناوی نووسه‌ر/ د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر دێزاینی به‌رگ و ناوه‌ڕۆك/ هه‌رێم عوسمان تیراژ/ 1000 دانه نرخ/ 6000 دینار چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ ساڵی چاپ/ 2019 ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی چاپ كراوه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure