زانایانی بواری پزیشكی له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه چه‌وری زیان به ته‌ندروستی كۆرپه ده‌گه‌یه‌نێت له كاتی دووگیانی‌دا، گه‌ر دایكه‌كه له كاتی دووگیانی‌دا زۆر گرنگی به خواردنی چه‌ور بدات منداڵه‌كه‌ی ناو سكی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی دڵی بۆ دروست ده‌بێت. پزیشكان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وجۆره چه‌وریانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای دروستكردنی نیه له خواردنی ماسی و رۆنی سروشتی‌دا وه‌ریده‌گرێت، ئاشكرایه كه ئه‌وانه‌ش سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ژنانی دووگیان كه گوایه ڤیتامینی سوودبه‌خش به كۆرپه‌كه‌ی ناو سكی ده‌دات. له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه ژنانی دووگیان به پێچه‌وانه‌وه پێویسته خۆیان دوور رابگرن له‌و جۆره چه‌وریانه‌ی كه له ماسی و رۆنی سروشتی‌دا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆرپه‌كه‌ی ناو سكی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی دڵی بۆ دروست ده‌بێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure