د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كه‌می ڤیتامین ئه‌ی و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستوه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڤیتامین ئه‌ی یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست و چاو؛ به‌ڵام گرنگی تایبه‌تی ده‌بینێت له گه‌لێك زینده‌كارلێك و چالاكی خانه‌كانی تری جه‌سته. د.كامه‌ران هه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا گرنگترین نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین ئه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه بریتین له: 1-وشكبوونه‌وی چاو و نه‌مانی توانای فرمێسك ڕژاندن كاتی گریان. 2-شه‌وكوێری (به‌زه‌حمه‌ت بینین له شه‌ودا)، وشكبوونه‌وه‌ی چاو، بوونی خاڵی سپی له چاودا، كێشه له شه‌به‌كیه‌ی چاو. 3-زیادبوونی كێشه‌ی نه‌زۆكی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز؛ هه‌روه‌ها زیادبوونی ئه‌گه‌ری مناڵ له‌بارچوون و ڕێژه‌ی نه‌خۆشی و تێكچوونی جه‌سته له كۆرپه. 4-دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵان. 5-دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌و ساڕێژبوونی برین. 6-زیادبوون و خراپتربوونی حاڵه‌تی ئه‌كنی (عازه‌به). 7-وشكبوونه‌وه‌ی پێست یان مووه‌كانی قژو بژبوونی؛ شكان و داخورانی نینۆك. ئه‌و پزیشكه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك كردووه، ئه‌وانیش: 1-جگه‌رو ماسی و گۆشت و په‌نیرو ماست. 2-میوه‌و سه‌وزه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ك گێزه‌رو قه‌یسی و كاڵه‌ك و په‌تاته‌و بیبه‌ری زه‌رد. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure