26/9/2020 01:06 PM

خولەكانی تەواوكاری و فێركاری ئینگلیزی بە ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوه

لەسەر راسپاردەی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بە سەرپەرشتی د.محەمەد حسێن سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بە مەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بە دەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

بۆ ئەم مەبەستە رۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/٩/٢٧) ناونووسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دووشەممە (٢٠٢٠/١٠/٥) بەردەوام دەبێت.

دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەت و رێكخستنی خشتەی وانەكان، خولەكان لە ڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

جێگەی ئاماژەیە روونكردنەوەی زیاتر لەبارەی پرۆسەی ناونووسین و رێكارەكان لەلایەن سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆكان بڵاودەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی خوێندنی باڵا 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved