26/9/2020 01:14 PM

دروستكردنی كێك به‌ سێو

كه‌ره‌سته‌كان:
1 پرته‌قال 
600 گرام ئارد به‌ خومره‌وه‌
200 گرام شه‌كر
250 گرام كه‌ره‌
1 هێلكه‌
كه‌مێك خوێ
كه‌مێك زه‌عفه‌ران
4 سێو
3 كه‌وچكی چا دارچینی
1 كه‌وچكی چا هێلی هاڕدراو
250 گرام خورما
55 گرام باده‌م

پێداویستییه‌كان:
كاغه‌زی كێك برژاندن، تیرۆك

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1-پرته‌قاله‌كه‌ جوان بشۆو توێكله‌كه‌ی پاكبكه‌، ئاوی پرته‌قاڵه‌كه‌ ده‌ربكه‌.
2-ئاردو خومره‌و شه‌كرو كه‌ره‌كه‌ له‌قاپێكدا تێكه‌ڵبكه‌و بیشێله‌، پاشان هێلكه‌و خوێ و توێكڵی پرته‌قاڵه‌كه‌ش تێكه‌ڵبكه‌، دیسان بیشێله‌ تا ده‌بێت به‌هه‌ویرو له‌ناو سیمدا بیبۆشه‌و بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك بیخه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌.
3-ئاوی پرته‌قاڵ و زه‌عفه‌ران تێكه‌ڵبكه‌، توێكڵی سێوه‌كان جوان پاكبكه‌و به‌بچوكی قاشی بكه‌، دواتر بیخه‌ره‌ ناو قاپێكه‌وه‌، پاشان ئاوی پرته‌قاڵ و زه‌عفه‌ران و له‌گه‌ڵ دارچینی و هێڵه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌.
4-سینی فڕنه‌كه‌ به‌كاغه‌زی كێك برژاندن دابپۆشه‌، هه‌ویره‌كه‌ به‌تیرۆك پانبكه‌ره‌وه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر سینی فڕنه‌كه‌.
5-ده‌نكی خورماكان ده‌ربهێنه‌و وردی بكه‌، خورماو سێوه‌كان و باده‌مه‌كان به‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌دا دابه‌شبكه‌، بۆماوه‌ی 40 خوله‌ك بیخه‌ره‌ ناو فڕنه‌وه‌ تا جوان ده‌برژێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved