26/9/2020 05:05 PM

فیلمی ژانەری ترسێنەری رەوانناسانە

ژانەری ترسێنەری رەوانناسانە چەندین ساڵە لە سینەمادا بوونی هەیە، ژانەرێک کە یاری بە ترسەکانی مرۆڤ و چاوەڕوانییەکانی لە ژانەری ترسێنەر دەکات، وەکوو بژاردەگەلێکی جێگرەوە بۆ کاراکتەرە ترسێنەرەکان، توندوتیژی و خوێنڕشتن لە بەرانبەر کامێرادا. لەم ساڵانەی دواییدا سینەمای ژانەری ترسێنەری رەوانناسانە گەشەیەکی زۆری کردووە و کۆمەڵێک دەرهێنەر بۆ نموونە "جۆردن پیل" و کۆمپانیاگەلێک بۆ نموونە "A24" بە پێشەنگی ئەم جۆرە چیرۆکانە دێنە ئەژمار کە یەک لە یەکی ترسێنەرترن. ئەم فیلمانە بریتین لە کۆمەڵێک "جامپ سکێر" و هاوکات چاویشیان لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و رۆژەڤی رۆژە، یان سەبارەت بە تاقمێک لە مرۆڤەکانە کە لە ناوەندێکی دەروونی گیریان خواردووە. هەڵبەت رەنگاڵەیی ئەم ژانەرە یەکجار زۆرە. لەم بابەتەدا یەکێک لەم فیلمانەی کە لەم ژانەرەدا بەرهەم هاتووە دەخەینە روو.
فیلمی ترسێنەری Get Out لە ساڵی 2017ـدا بڵاوبووەوە و ئەوە یەکەم ئەزموونی دەرهێنەریی "جۆردن پیل" بوو. ئەم فیلمە فیلمێکی ترسێنەری رەوانناسانەی ئەمریکی بوو کە لەودا "دانیەل کالۆیا" رۆڵی "کریس"ـی دەبینی، واتە پیاوێکی رەشپێستی ئاسایی کە لە کاتی دیدار لەگەڵ دایک و باوکی سپی‌پێستی دەزگیرانەکەیدا لەگەڵ هەندێک شت رووبەڕوو بووەوە کە چاوڕوانی نەدەکرد. پیل لەم فیلمەدا جەختی لەسەر جەوێک کردووەتەوە کە بەدرێژایی مێژوو و سەردەمی مۆدێرن زۆر بیندراوە و هاوکات ساتگەلێکی ترسێنەری بۆ بینەران خولقاندووە. ئەم فیلمە لە جەوێکی زۆر ئاساییدا روو دەدا و هەر ئەم بابەتە بینینی ئەم فیلمەی ئەستەم کردووە. لە ماڵپەڕی "راتن تۆمیتۆز"ـدا ئەم فیملە 98 خاڵی لەلایەن رەخنەگرانەوە پێدراوە و بۆ وەسفی Get Out تەنها ئەوەندە دەڵێین کە ئەم فیلمە جێگەی "پیل"ـی بۆ گێڕانەوەی بیرۆکەی زیرەکانە و گەورە بەهێز کرد.

 

سەرچاوە: whatculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved