تیشکدەرمانی شێوەیەکە بۆ لەناوبردنی کێشە سۆزدارییە وەرزییەکان. هەڵبەت ئەم شێوازە بۆ چارەسەریی کێشەی دیکەش بەکار دێت. لەم شێوازی دەرمانەدا، کەسەکان دەخرێنە بەر تیشکی دەسکرد. ئاڵۆزیی سۆزداریی وەرزی جۆرێک لە خەمۆکییە کە لە کاتە جۆربەجۆرەکانی ساڵدا روو دەدات. لە پرۆسەی تیشکدەرمانیدا، نەخۆشەکە لە بەرانبەر ئامێرێک بە ناوی باکسی تیشکدەرمانیدا دادەنرێت. لەم باکسەوە تیشکێکی درەوشاوە دێتە دەرەوە کە هاوشێوەی تیشکی سروستی رۆژە. تیشکدەرمانی کاریگەری لەسەر بەشێک لە مێشک هەیە کە لەگەڵ خەو و رەفتاری مرۆڤ لە پەیوەندیدایە. لەم شێوازی چارەسەرییەدا، نیشانەکانی ئاڵۆزیی سۆزدارانەی وەرزی لەناو دەچن. بەکارهێنانی باکسی تیشکدەرمانی بۆ چارەسەری جۆرەکانی دیکەی خەمۆکیش بەکار دێت. ئەم شێوازە چارەسەرییە بە ناوەکانی: چارەسەریی بە تیشکی درەوشاوە/ Bright Light Thetapy یان فتۆتراپی/ Phototherapyـش دەناسرێت.
سەرچاوە: webmd
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure