د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی پێویسته دوای نانخواردن ئه‌نجام نه‌درێن. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌به‌ر ته‌ندروستیت ئه‌م خوانه واز لێبهێنه: 1-راسته‌وخۆ میوه مه‌خۆ، چونكه ئه‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وا له‌ناو گه‌دده‌و ئاوسانی سك و زیادبوونی غازات؛ میوه پێویسته دوو سه‌عات پێش یان دوای خواردن بخورێت. 2-چا مه‌خۆره‌وه؛ چونكه ده‌بێته هۆی به‌زه‌حمه‌ت هه‌رسكردنی مادده پڕۆتینه‌كان و ڕێگری ده‌كات له سوود وه‌رگرتن له ئاسنی ناو خۆراك؛ پێویسته به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك سه‌عات یان زیاتر دوای خواردن بخورێته‌وه. 3-قایشی پانتۆڵ مه‌كه‌ره‌وه؛ چونكه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ورگ به ئاسانی. 4-خۆت مه‌شۆ، بڕێكی زۆر خوێنی ناو له‌ش ئه‌ڕوات بۆ ده‌ست و شان و قاچ و پێ و دیواری سك؛ بۆیه ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی هه‌رسكردنی خۆراك. 5-به پێ مه‌ڕۆ یان وه‌رزش مه‌كه، ده‌بێته هۆی هه‌رسنه‌كردنی خۆراك به باشی و سوود وه‌رنه‌گرتن له به‌ها خۆراكییه‌كان له‌لایه‌ن له‌شه‌وه. 6-راسته‌وخۆ پاڵمه‌كه‌وه یان مه‌خه‌وه، چونكه ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆك بۆ ناو سورێنجك و هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌و باش هه‌رسنه‌كردنی خۆراك. 7-یه‌كسه‌ر جگه‌ره‌مه‌كێشه، چونكه دوای نانخواردن كێشانی یه‌ك جگه‌ره یه‌كسانه به زیانی 10 جگه‌ره. 8-ئاو خواردنه‌وه، پێویسته نیو سه‌عات دوای نانخواردن ئاو بخورێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی لیكی ناو ده‌م له‌سه‌ر ڕیخوڵه‌و گه‌ده. خاك - ئا/ مه‌لیك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure