27/9/2020 11:51 PM

كارتی نیشتمانی بۆ ئاواره‌كانى‌ هه‌رێم ده‌رده‌هێنرێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدڕاڵی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ ئاواره‌ی پارێزگاكان كه ‌نیشته‌جێی ناو كه‌مپه‌كانن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك، به ‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ باروگوزه‌رانی ئاواره‌كان و داواكارییه‌كانیان، عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی كردووه‌ به‌ ناردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ‌وه‌زاره‌ت به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ ئاواره‌ی پارێزگاكان كه‌ نیشته‌جێی ناو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.

غانمی راشیگه‌یاندووه: لیژنه‌كه‌ ڕۆزى یه‌كشه‌ممه‌ توانیویه‌تی زیاد له‌ 600 كارتی نیشتمانی ده‌ربكات، هه‌روه‌ها زیاد له‌ 20000 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌و پێناسه‌ بۆ ئاواره‌كان ده‌رهاتووه‌.

خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved