كۆمپانیای (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن)ی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی ده‌رمان، په‌ره به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌دات و قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كان له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات. كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاندووه، تاقیكردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی ڤاكسینه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی له به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری به‌ده‌ستهێناوه‌و ٩٨٪ی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان پێدراوه جه‌سته‌یان دژه‌ته‌نی له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكردووه‌و جیاواز له ڤاكسینه‌كانی تریش ته‌نها یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure