28/9/2020 03:23 PM

ئیتر گۆشت ناخۆین

دەیڤید بێکام و ڤیکتۆریای هاوسەری بڕیاریان داوە سیستمی خواردنی خۆیان بگۆڕن، ئەگەرچی دەیڤد خۆی رایدەگەیەنێت کە جێبەجێکردنی سیستمێکی خۆراکی بە بێ گۆشت کارێکی ئاسان نییە. دەیڤید و ڤیکتۆریا لەم دواییانەدا وازیان لە خواردنی گۆشت هێناوە. ڤیکتۆریا بۆخۆی خاوەنی سیستمێکی خۆراکی گیاییە، بەڵام دەیڤید سێ هەفتەیە رووی لەم ستایلە کردووە.
یاریزانی پێشووی تۆپی‌پێ کە ئەم هەفتەیە لە ناوەندێکی تەندروستی لە ئەڵمانیا خواردنە گیاییەکانی تاقی کردەوە، رایگەیاند کە گۆڕینی سیستمی خۆراکەکەی کاریکی ئاسان نەبووە بەڵام "چێژبەخش"ـیش بووە.
لە هەمان کاتدا، ڤیکتۆریان بێکام کە بۆخۆی سیستمێکی خۆراکی گیایی هەیە و پێشتریش وازی لە خواردنی شیرەمەنیش هێنابوو، بەکارهێنانی تۆزی "کۆلاژن"ـی دەست پێکردووە، ئەگەرچی زۆری حەز لە بۆنەکەی نییە.
ئەم ژن و مێردە بەناوبانگە لە ئێستادا خەریکی تێپەڕاندنی خولێکی یەک هەفتەیینن بەناوی "هەفتەی تەندروستی" لە ناوەندێکی ژەهرسڕینەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا. ئاشنابوونی ئەم دووانە ساڵی 2006 و هەر لە وڵاتی ئەڵمانیا رووی داوە.
خەرجی مانەوەی یەک هەفتە بۆ هەر کەسێک لە بریتییە لە هەڵمژینی ئۆکسجین، فێرکاری وەرزشی "کی کۆنگ" و پیاسەکردن لە ناوچەی سکاندیناوی، لە 3,430 پاوندەوە دەست پێدەکات.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved