28/9/2020 03:25 PM

رووناککردنەوەی شەوانی مانگ بە تیشکی خۆر

شەوانی مانگ زۆر دوور و درێژە و ئاسمانگەڕان بۆ ئەم کاتە زۆرە پێویستیان بە جێگرکردنی وزەی خۆر هەیە. هە بۆیە ناسا چالنجێکی راگەیاندووە و بەشوێن بیرۆکەی کەسەکان و کۆمپانیاکانەوەیە.
بۆ ئەوەی ئاسمانگەڕانی ناسا بتوانن ماوەیەکی زۆر لە مانگ بمێننەوە پێویستیان بە جێگرەوەیەک هەیە بۆ وزەی خۆر؛ چونکە هەندێک جار تا دوو هەفتە هیچ تیشکی خۆرێک بوونی نییە و شەوە. رێکخراوی ناسا بە هاوکاری HereX چالنجێکی کرادسۆرسینگی دامەزراندووە بە ناوی Watts on the Moon و 5 ملیۆن دۆلاریشی خەڵات تەرخان کردووە بۆ ئەو کەس و کۆمپانیانەی دەتوانن رێگەچارەیەکی باش بدۆزنەوە. ئەم چالنجە سێ قۆناغی هەیە بۆ هەر قۆناغێک کۆمەڵێک چالاکی تایبەت دیاری کراوە. بۆ هەر چالاکییەکیش 100هەزار دۆلار تەرخان کراوە.
ئەو کەسانەی لە قۆناغی یەکەم سەردەکەن دەبێ لە قۆناغی "پرۆتۆتایپ" یان نموونەی سەرەتاییدا بیرۆکەکەی خۆیان ئامادە بکەن و بایەخی خەڵاتەکان نزیکەی 4.5 ملیۆن دۆلارە. ئەگەر کۆمپانیایەک یان دوو کۆمپانیا بگەنە قۆناغی سێهەم، لەگەڵ رێکخراوی ناسا دەکەونە پەیوەندی بۆ ئەوەی بەرهەیی کۆتایی دروست بکەن.
ئەو کەسانەی لەم چالنجەدا بەشدار دەبن دەبێ خەڵکی ئەمریکا بن و رێکخراوەکانیش دەبێ لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان چالاکیان هەبێت.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved