29/9/2020 07:52 PM

نیشانەکانی کۆتایی پەیوەندیی خۆشەویستی

گەبی گودیر رەوانناسی ناسراوی وڵاتی ئوسترالیا لەم دواییانەدا لیستێکی ئامادە کردووە لە ١٢ نیشانە کە کۆتایی پەیوەندییە خۆشەویستییەکان رادەگەنەنێت. ئەم نیشانانە لە بێ‌خەوی و دڵەڕاوکێوە دەست پێدەکا هەتا تووڕەیی و دووربوونەوە لە بنەماڵە بەهۆی کار و شتی لە چەشنە. ئەم رەوانناسە دەڵێ رەخنەگرتنی لەڕادەبەدەر لە خۆت یان هاوژینەکەت دەتوانێ نیشانەیەک بێت بۆ کۆتایی پەیوەندی.

ئەم لیستە بەم شێوەیەیە:
*لەڕادەبەدەر رەخنە لە هاوژینەکەت دەگری
*دڵپیسی لە هاوسەرەکەت دەکەی
*حەزت لە هاوژینەکەت نییە
*لات وایه کاتی پێویستت بۆ کەسانی گرنگ لە ژیانتدا نییە
*هەست بە پووچی و خەمۆکی دەکەی
*دڵەڕاوکێت هەیە
*هەست دەکەی ناتوانی "نا" بە هاوژینەکەت بڵێی
*ئاگات لە تەندروستی خۆت نییە
*بە ئاسانی هۆشت دەڕوا بۆ جێگای دیکە
*هەست دەکەی ناتوانی خۆت بی
*ئیتر تاقەتی کارە رۆژانەکانی خۆت نییە
*بە ئاسانی خەوت لێ ناکەوێت

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved